به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری نەزهەت حالی کە پارتیە دەڵێت"هه‌ندێ كه‌س بانگه‌شه‌ی ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ری و ده‌ركردنی پارتی له كوردستان ده‌كه‌ن."
نه‌زهه‌ت حالی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان،له لاپه‌ڕه‌یی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك له‌پۆستێکدا لە سه‌ر بارودۆخی ئێستایی هه‌رێم دەڵێت" گله‌ییمان له بواری ئابوری و كارگێڕی هه‌رێم هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه ڕێگه بدرێت ئاسایشی هه‌رێم بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكترازانی زیاتری نێوخۆیی"
نه‌زهه‌ت حالی لەدرێژەی پۆستەکەیدا دەڵێت" هه‌ندێ كه‌س بانگه‌شه‌ی ڕاپه‌رین و ده‌ركردنی پارتی له كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره بیر كردنه‌وه‌یه زۆر مه‌ترسیدارن و ئاسایشی هاووڵاتیان ده‌خه‌نه به‌ر مه‌ترسی" .
هەروەها دەڵێت" ئه‌و پێی وایه"هه‌موو كێشه‌كانی حوكمڕانی كوردستان خراوه‌ته سه‌ر شانی پارتی،چیتر نابێت پارتیه‌كان باجی ئه‌دای خراپی هیچ به‌رپرسێك بده‌ن، چونكه ئه‌مه كاری عاتیفه و كه‌سی نییه و په‌یوه‌ندی به ژیان و ئاسایشی ئێستا و داهاتووی گه‌لی كوردستانه‌وه هه‌یه."
ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت"ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ر له پارتی دژی ئه‌و جۆره پلانه‌بن، چونكه ده‌ركردنی پارتی كارێكی وه‌ها ئاسان نییه،پێویسته كێشه سیاسییه‌كان به دیالۆگی نێوان كه‌سه یه‌كه‌مه بڕیار به‌ده‌سته‌كان و به بێ ڕق و كینه چاره‌سه‌ر بكرێن."