گۆڕان بڕیاری خۆی لەسەر بەشداریی لە كۆبوونەوەكەی بارزانی راگەیاند

‌شۆڕش حاجی‌، وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
وتەبێژی گۆڕان هەڵوێستی فەرمی بزوتنەوەكەی سەبارەت بە بەشدارییان لە كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان راگەیاند.

شۆڕش حاجی‌، وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، رایگه‌یاند پارتی‌ بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ شێواندوه‌‌و زه‌مینه‌ی‌ گفتوگۆی‌ له‌باربردوه‌.

وتیشی‌ "هه‌ركاتێك شه‌رعیه‌ت گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ره‌تناكەینه‌وه‌".

بریاره‌ سبه‌ینێ‌ مه‌سعود بارزانی‌، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم كۆببێته‌وه‌.



PM:02:27:25/01/2016