حكومەتی هەرێم رۆژانی پشووی فەرمیی ئەم مانگەی راگەیاند

حكومەتی هەرێم قەرەبووی رۆژێكی پشوو دەكات‌و رۆژانی پشووی ئەم مانگەی بە بۆنەی نەورۆز‌و لەدایكبوونی مەلا مستەفا‌و یادی نەورۆز راگەیاند.

نوسینگەی سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم،  رایگەیاند: بەپێی یاسای پەرلە‌مانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە رۆژانی پشووی فەرمی، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رۆژانی پشووی مانگی ئادار ڕادەگەیەنێت، و  رۆژی یەكشەممە 6 ی ئادار پشووی فەرمییە لە بڕی ڕۆژی 5 ی ئادار، كە یادی ڕاپەرینە و دەكەوێتە شەممە.

هەر لەراگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە رۆژی یەكشەممە 13ی ئادار پشووە لە بڕی رۆژی ڕاگەیاندنی رێككەوتنامەی 11 ی ئادار، كە دەكەوێتە رۆژی هەینی.

  هەروەها ڕۆژی دوو شەممە 14 ی ئادار پشووە بە بۆنەی لە دایكبوونی مەلا مستەفا بارزانی.
 
هەروەها رۆژی 20 تا 24 ی ئادار پشووی جەژنی نەورۆزە ، ئەم رۆژانەی ئاماژەیان پێدراوە، لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمین.



PM:01:16:02/03/2016