حکومەتی عێراق پارەیەک دەنێرێت بۆ هەرێم

پەرلەمانتارێک کورد رایگەیاند" وەزیری بازرگانی حکومەتی عێراق پێی راگەیاندووە لەم هەفتەیەدا پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم و کەرکوک دابەشدەکرێت".
 
ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەرلەمانتاری کۆمەڵ و بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەو نامەیەی بڵاوکردۆتەوە کە پرسیاری لە وەزیری بازرگانی کردووە سەبارەت بەناردنی پارەی جوتیارانی کوردستان، ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی"لە وەڵامدا وەزیری بازرگانی پێی ڕاگەیاندووە ئەم هەفتەیە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک دابەش دەکرێت."

وەزیری بازرگانی عێراق بڕی پارەی شارەکانی هەرێم و کەرکوکی بەو شێوەیە دیاریکرد: پارێزگای هەولێر: ٨٦٩٣ ملیۆن دینار. پارێزگای سلێمانی: ٦٠٦٩ ملیۆن دینار. پارێزگای دهۆک: ٦٥١٧ ملیۆن دینار. پارێزگای کەرکوک: ٣٣٠٠ ملیۆن دینار.



PM:04:51:02/03/2016