ڕۆژێک کرا بە پشوو

پارێزگاری کەرکوک بە بۆنەی یادی نەورۆزەوە ڕۆژی ٢٠ ئازاری وەک پشووی فەرمی دیاریکرد.

پارێزگاری كەركوك بەبۆنەی یادی جەژنی سەری ساڵی كودی و جەژنی نەورۆزەوە ڕۆژێكی كردە پشووی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاكانی سنوری پارێزگاكە.

د. نەجمەدین كەریم پارێزگاری کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند "ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو 20-3-2016 لەسەرجەم دام و دەزگاكانی سنوری پارێزگاكە دەکرێتە پشووی فەرمی".

پێشتریش حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو ڕۆژەكانی 20 و 21 و 22 و 23-3-2016 كراونەتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم.



PM:05:58:13/03/2016