عەبادی تەقاندیەوە .. شەڕی شیعە – شیعە لە ئارادایە

‌فۆتۆ: موقتەدا لەگەڵ بەرپرسانی سەریا سەلام.. ئەرشیف
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاری دا ڕێگە نەدرێ لایەنگرانی سەدر رۆژی هەینی خۆپێشاندان لە بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا سازبکەن.

وا بڕیارە رۆژی هەینی ٣/١٨ لایەنەگرانی سەدر لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز دەست بەمانگرتن بکەن و بەو شێوەیەش رێگا لە بەرێوەچوونی کارەکانی حکومەت و پەرلەمان بگرن، بەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانیش ئەگەری رووبەرووبوونەوەی شیعە و شیعە زۆر نزیکە.

ئەمڕۆ ٣/١٦ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "یاسا رێگا نادات بە ئەنجامدانی خۆپێشاندان بە  شێوەی دانیشتن، کە رەنگە لە بارودۆخی ئاسایشی ئێستەدا بکرێتە ئامانجی گرووپە تیرۆریستەکانی".

لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە هێزەکانی ئاسایش بەهۆی سەرقاڵیانەوە بە شەڕی رێکخراوتی "تیرۆریستی داعشەوە  ناتوانن گرەنتی پاراستنی خۆپێشاندانەکە بكەن."
بەیاننامەکەی حکومەتی پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانەی جەماوەر دەکەن.



PM:09:18:16/03/2016