فواد مەعسوم، دلاوەر عەلادین‌و حاكم رزگار بۆ وەرگرتنی وەزارەت لە بەغدا پێشنیار دەكات

سەرۆكی عێراق د. فواد مەعسوم هەریەك لە حاكم زرگار ئەمین‌و د. دلاوەر عەلادین پێشنیار دەكات بۆ وەرگرتنی پۆست لە حكومەتی داهاتووی عێراق، هەرچەندە لە روونكردنەوەیەكدا ئەو زانیارییانە رەتدەكاتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی رایگەیاند هەرچەندە كوتلە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق‌و لایەنە سیاسییەكان هیچ ناوێكیان نەخستۆتە بەردەم عەبادی تا جێگەی ئێستای وەزیرە كوردەكان بگرێتەوە، بەڵام فوئاد مەعسوم لە رێگەی عەبادییەوە هەریەك لە: د. دلاوەر عەلادین وەزیری خوێنی باڵای كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێم، رزگار ئەمین دادوەری یەكەمی دادگایی كردنی سەدام حسێنی، پێشنیاركردوە تا دوو وەزارەتیان پێبدرێت.

سەرچاوەكەی سپی ئاماژەی بەوەكرد كە نە یەكێتی‌و نە لایەنەكانی تر هیچ ناوێكیان نەخستۆتە بەردەم عەبادی‌و د. فواد مەعسوم ئەمە كارەی بە سەربەخۆ كردوە.

هاوكات ئەو لیژنەی دروستكرداوە بۆ دەستنیشانكردنی وەزیرە تەكنۆكراتەكانی حكومەتی ئایندەی عێراق كە زیاتر لە ژێر كاریگەریی موقتەدا سەردا بووە، هەریەك لە توانا فایەق هۆشاری بۆ وەزارەتی بازرگانی‌و ئازاد سەلام حەسەنی بۆ وەزارەتی سامانە ئاوییەكان پێَشنیار كردبوو.

ئەمەش لەكاتێكدای ئەمرۆ  لەروونكردنەوەیەكی نوسینگەی سەرۆك كۆماری عێرلاقەوە ئەم زانیارییانە رەتدەكرێتەوە لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: "راستیەكەی ئەوەیە كە بەڕێز سەرۆك كۆمار بۆ ئەو گۆڕانكارییە  وەزارییە بە كاربەدەستانی باڵای حكومەتی فیدراڵی راگەیاندوە  و ئاگاداری كردون كە سەركردایەتی سیاسیی كوردستان نوێنەرانی خۆی دیاری دەكات بۆ هەر پلەو پۆستێك  لە  ناو دەزگا باڵاكانی حكومەتی فیدراڵدا . بۆیە بە پێویستمان زانی هەمو لایەك ئاگادار بن بەڕێز سەرۆك كۆمار نە بەشێوەی راستەوخۆ  نە ناڕاستەخۆ  هیچ كەسێكی كاندیدا نەكردوە بۆ هیچ پۆستێك لەو پۆستانەی ئەو گۆڕانكارییە پێشنیازكراوەدا چونكە ئەم ئەركە پەیوەست بە سەركردایەتی سیاسیی كوردستان  و ئەركی ئەوانە" .



PM:03:00:26/03/2016