گۆڕان بەشداری كۆبوونەوەی سبەینێی لایەنە سیاسییەكان لەسلێمانی ناكات

وابڕیارە بەیانی چوار لایەنی سەرەكی (یەكێتی، پارتی، كۆمەڵ، یەكگرتوو) لە سلێمانی كۆببنەوە، بەڵام گۆڕان بەشداری ناكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند لەسەر بارودۆخی عێراق‌و پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە بەغدا سبەینێ هەرچوار لایەنەكە لە سلێمانی كۆدەبنەوە.

سەرچاوەكە وتیشی: گۆڕان تەنها لەسەر ئاستی پەرلەمانی عێراق ئامادەیە لە گەڵ لایەنە كوردییەكانی تر بە بەشداری پارتی بۆ پرسی کورد له‌ عێراق كۆبێتەوە، لەكوردستان وەك بزوتنەوەی گۆڕان ئامادە نین هیچ دانیشتنێك لەگەڵ پارتی بكەن یان بەشداری كۆبوونەوەیەك بكەن كە پارتی تێدا بەشدار بێت تا بارودۆخی پەرلەمانی كوردستان ئاسایی نەكرێتەوە.

لەكاتێكدا زۆرێك لەمیدیاكانی هەرێم باس لەوە دەكەن كە سبەینێ هەر پێنج حیزبە سەرەكییەكەی كوردستان به‌ گۆرانیشه‌وه‌ لە سلێمانی كۆدەبنەوە.



PM:02:01:27/03/2016