فواد مەعسوم دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان

بڕیارە فواد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان‌و لەگەڵ بارزانی و لایەنە سیاسییەكان كۆببێتەوە.

لەو بارەیەوە د.عەبدوڵڵا عەلیاوەیی، راوێژكاری سەرۆككۆماری عێراق بەرووداوی راگەیاند" فوئاد مەعسووم بەم نزیكانە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام تاوەكو ئێستا رۆژی گەڕانەوەی دیارینەكراوە".

وتیشی "سەرۆككۆمار لەگەڵ جەنابی كاك مەسعود بارزانی و لایەنە سیاسییەكانی دیكە لە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا كۆدەبێتەوە، ئەگەریش هەیە لە كۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەشداری بكات".



PM:07:02:01/05/2016