وەزارەتی خوێندنی باڵا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر عەبدولەتیف سەلەفی گرتەبەر

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر عەبدولـەتیف سەلەفی گرتەبەرو لە کارەکەی دوریخستەوە، تاکو ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەردەچێت.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "دوای ئەوەی دوو لێژنە لەسەر ئاستی پەیمانگه‌ بۆ لێکۆڵینەوە لەبابەتەکەی مەلا عەبدوللـەتیف ئەحمەد سەلەفی پێکهێنرا، دواتریش لێژنەی سێیەم کە لێژنەیەکی وزارییە بۆ هه‌مان بابه‌ت پێکهات".

وتەبێژی خوێندنی باڵا لە درێژەی قسەکانی ڕایگەیاند "ئەم لێژنەیە بڕیاریدا مەلا عەبدوللەتیف ئەحمەد سەلەفی لە وتنەوەی وانە و پۆستی جێگری ڕاگری پەیمانگەی زانستە ئیسلامیەکانی سلێمانی دوربخاته‌وه‌ تاکو ئەنجامی كاره‌كانی ئەو لێژنە وزارییە دەردەچێت".

عەبدولەتیف سەلەفی لەم ماوەیەی رابردوودا هاوسەرگیری لەگەڵ ژنە خوێندکارێکی خۆیدا  ئەنجامدا کە مناڵ و مێردی هەیەو وەزارەتی خوێندنی باڵاش لێکۆڵینەوە لەو پرسە دەکات.



PM:09:54:12/05/2016