كارەبا لە رەمەزاندا بەم جۆرە دەبێت

لەمانگی رەمەزاندا رۆژانە 3 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی كەمدەكات، وەزارەتی كارەباش بۆ پێدانی كارەبای زیاتر داوای هاوكاری لە هاوڵاتیان دەكات.

محەممەد ئەمین هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا بە رایگەیاند "بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، رۆژانە خواستی كارەبا لەلایەن هاونیشتمانیانەوە لەزیادبووندایە، ئەوەش وادەكات پێدانی كارەبا لە مانگی شەشدا كە مانگی رەمەزانی تێدەكەوێت، چەند كاژێرێك كەمبكات".


وتیشی، "بەرهەمهێنانی كارەبا هەروەكو خۆیەتی و نزیكەی 2600 مێگاواتە، بەڵام خواست لەسەر كارەبا رۆژ بە رۆژ زیاد دەكات بەتایبەتی لەمانگی شەشدا خواست زۆر بەرز دەبێتەوە، بۆیە لەو مانگەدا دەتوانین نزیكەی 16كاژێر كارەبا بدەین، لەكاتێكدا پێشتر نزیكەی 19كاژێر كارەبامان دەدا، واتە نزیكەی 3 كاژێر كارەبای نیشتمانی كەمدەكات".


وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا باسی لەوەشكرد، ئەگەر خەڵك هاوكاریەكی باشیان بكەن و "كارەبا بەپێی پێداویستی خۆیان بەكاربهێنن ئەوا دەتوانین كارەبایەكی باشتر دابین بكەین لەوەی بڕیاری لەسەر دراوە"، بەڵام وەك ئەو وتی "بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما خواستی لەسەر كارەبا رۆژانە لە زیادبووندایە بەجۆرێك ئێستا خواستی كارەبا نزیكەی 3500 مێگاواتە، لەكاتێكدا بەرهەمهێنمان  2600 مێگاواتە".



PM:01:32:01/06/2016