ئاماری شەهیدانی پێشمەرگە لەشەڕی داعش ئاشكرا كرا
دەزگای تەندروستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان نوێترین ئاماری شەهیدان‌و بریندارانی پێشمەرگە لەشەڕی دژی چەكدارانی داعش ئاشكرا دەكات.
لەمبارەیەوە دكتۆر (شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه بهNNAڕاگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گروپی تیرۆریستی داعشه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، ژماره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و خۆبه‌خشانه‌ی كه له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا شه‌هیدبوون گه‌یشتۆته 1415 شه‌هید، ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتۆته (9134) كه‌س.
دكتۆر شه‌ماڵ وتی:"چه‌ندین تیمی ده‌زگاكه‌یان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدان به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌وانیش دوو شه‌هیدو چوار برینداتریان پێشكه‌ش به‌كوردستان كردووه".
ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه خزمه‌تێكی به‌رچاو پێشكه‌ش به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و كهسو كاریان ده‌كات، هاوكات زۆرترین ڕێژه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریشی تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت.
PM:01:22:12/06/2016