عه‌بدوڵای کوێخا موباره‌ک که‌چه‌ند رۆژێک زیندان بوو له ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت" له ئاسایش وه‌ک ئەمنە سورەکەی سەدام تەعامول لەگەڵ گەنجان ده‌که‌ن".
له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا عه‌بدوڵای کوێخا موباره‌ک ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان که به تۆمه‌تی ته‌قه‌کردن لە ماڵی بەرپرسانی یەکێتی لە سلێمانی و چەمچەماڵ و ڕفاندنی کەسێکی عەرەب چه‌ند رۆژێک زیندانی بوو له ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت" لەو سوکایەتێی بە من کرا ناخۆشتر ئەوەیە کە ڕێک وەکو ئەمنە سورەکەی کاتی سەدام تەعامول لەگەڵ گەنجەکانمان دەکرێت لە ئاسایشی سلێمانی ".
ناوبراو زیاتر له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی ئاسایش قسه‌ده‌کات و ده‌ڵێت" به‌ڵگه‌شم بۆ هه‌موویان هه‌یه".
عه‌بدوڵای کوێخا موباره‌ک له درێژه‌ی روونکردنه‌وه‌که‌یدا داوا ده‌کات ئیتجرائات له به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی بکرێت و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌که‌ین ئیتر بە چی ڕویەکەوە باس لە چاکسازی گشتی و سیستەمەی حوکمڕانی بکەین".
ناوبراو ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌و دانیشتووی چه‌مچه‌ماڵه‌و هه‌فته‌ی رابردوو به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌کردن له به‌رپرسانی یه‌کێتی له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیگرکراو دواتر ئازاد کرا.