سەرکردەی هێزە زەمینیەکانی ئێران:
ئەگەر باکوری عێراق پابەند نەبێت لەبنکەکانیان دەدەین

فەرماندەی هێزە زەمینیەکانی ئێران، محەمەد باکبور رایگەیاند" ئەگەر باکوری عێراق پابەند نەبیت بەڕێککەوتنەوەکە، هێرش دەکەینە سەر بنکەی تیرۆریستەکان کە بەفیتی لایەنێکی کۆنەپەرست شەڕ دەکەن".

لەلێدوانێکی رۆژنامەوانی محەمەد باکبور فەرماندەی هێزە زەمینیەکانی ئێران بە ئاژانسی میهری ئێرانی، راگەیاندووە" بنکەکانی پشتەوەی ئەو هێزە تیرۆریستیانە کە دەکەوێت باکوری عێراق دەکەینە ئامانجی هێرشەکانمان، ئەگەر رێگا لە جموجوڵ و هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچە سنوریەکانی رۆژئاوا نەگیرێت".

ئەو فەرماندە سەربازییە ئەو شەڕانەی ئەم دواییەی هێزەکانی پێشمەرگەو سووپای ئێرانی ئاشکرا کردو، دەڵێت" لەو پێکدادانەی لەگەڵ لەگەڵ پایگای حەمزەی سەید شوهەدای سەر بە هێزە زەمینیەکان لە باکوری رۆژئاوای وڵات ئەنجامیان داوە، ژمارەیەکی زۆر تیرۆریست کوژراون کە لەنێوایاندا چەندان بەرپرسیانی تیا بووە کە بە فتی دەوڵەتێکی کۆنەپەرست ئەو هێرشانەیان کردووە".

دوو هەفتەیە لەچەندان ناوچەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنزیک سنور شەڕ لەنێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات و هێزەکانی ئێراندا روویداوەو زیانی گیانی لە هەردوولا کەوتووە. 



PM:11:43:26/06/2016