هاولآتیەک: فرۆکەیەکی نەناسراو لەنزیک کفری بڕێکی زۆر سیسرک فڕێ دەداتە خوارەوە

هاوڵاتیەکی گوندێکی نزیک شاری کفری ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلسی شارەکە ئاگادار دەکاتەوە کە فڕۆکەیەکی نەناسراو لە گوندی ١٢ ئیمام لە نزیک شارۆچکەکە بڕێکی زۆر سیسرکی فڕێداوەتە خوارەوەو ئێستا قائمیقامیەتی شارەکەو دەزگاکانی خەریکی لێکۆڵینەوەو قەلاچۆکردنینی.

رائید عەلی جەمال وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە سپی راگەیاند" هاوڵاتییەکی گوندی ١٢ ئیمام ئێوارەی ئەمڕۆ پەیوەندی کرد بە پۆلیسی کفریەوەو ئاگاداری کردووینەوە  کە فرۆکەیەکی نەناسراو لە بەرزیەکی زۆرەوە بڕێکی زۆر شتی نامۆی فڕێداوەتە خوارەوە".
بەپێی لێدوانەکەی رائید عەلی جەمال" دوای ئەوەی تیمەکانیان چوونەتە شوێنەکەو بڕێکی زۆر زۆر لە سیسرکی نامۆیان لە پانتایی یەک دۆنم زەویدا بینیووە".

ئەو بەرپرسەی پۆلیسی گەرمیان وتی" قائمقامیەتی کفری لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەو گرتنەبەری رێوشێنی پێویست بۆ ئەو رووداوە لە ئاسایش و پۆلیس و کشتوکاڵ و تەندروستی پێک‌هێناوەو چونەتە ئەو شوێنەو، ئەو لیژنەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بڕێکی زۆر سیسرکی تایبەت لەو شوێنەدا هەیەو ئێستا ئەولیژنەیە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەو رێوشوێنی قەڵاچۆکردنینی، هەروەها لیژنەیەکە دەیەوێت بگاتە ئەو راستەیەی ئەم سیسرکانە بە فڕۆکە فڕێدراون وەک شوانەکە دەڵێت، یان زایەی سروشتی زەویەکەو ناوچەکەیە".

بەپێی زانیارییەکانی سپی، بەرپرسانی ناوخۆ لە سلێمانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و بەرپرسانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان لێ ئاگادار کردۆتەوە.
  



PM:10:12:12/07/2016