کاوە محەمەد کرا بە سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان

کاوە محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ئەرکی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانی پێسپێردرا، پاش دەستلەکارکێشانەوەی هۆشیار عەبدولآ.

لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کاوە محەمەد ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ بەشێوەیەكی رەسمی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان-ەوە ئەركی سەرۆكایەتیی فراكسیۆنی گۆڕانی پێ سپێردراوە.

لەو نووسینەدا کاوە محەمەد دەستخۆشیی لەهۆشیار عەبدوڵڵا دەكات كە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا سەركەوتووانە ئەو ئەركەی بەجێگەیاندووەو دەڵێت" ئەم گۆڕانكارییە پێشكەشكردنی نمونەیەكی جوانی دیموكراسییە كە پلەی بەرپرسیارێتی لەنێوان خۆماندا ئاڵوگۆڕ بكەین، كە كایەی سیاسیی لەهەرێمەكەمان زۆر پێویستییەتی".

سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی نوێی گۆڕان دەڵێت" ئەوەی لەتوانامدابێت بۆ جێبەجێكردنی سیاسەت و بەرنامەی گۆڕان و سەرخستنی رێككەوتنی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و. ی. ن. ك و پاراستن و پتەوكردنی یەكڕیزیی فراكسیۆنە كوردستانییەكان، لەخزمەتدا دەبم بۆ بەدەستهێنان و بەرگریكردن لەمافە رەواكانی خەڵكی كوردستان".

مانگێک لەمەوبەر هۆشیار عەبدولآ سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاراستەی بزووتنەوەکە کردو هەفتەی رابردوو گۆڕان رەزامەندی لەسەر پێشاندا.



PM:11:09:16/07/2016