سەلما نهێنییەکانی ژیانی ئاشکرا دەکات


سەلما فاتیح کە بە سەلمای کوردسات ناسراوە، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە لە چاوپێکەوتنێکدا باس لەوە دەکات کە هاوسەرەکەی زۆر هاوکاری دەکات.


سەلما فاتیح تۆفیق ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایکبووە و بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە، سەلما هاوسەرگیری کردووە دەڵێت "كەسێك ئەگەر مەبەستی شتێك بێت لەژیاندا، ئەوا بەدڵنیاییەوە دەتوانێت بەدی بهێنێت. من لەگەڵ ئەوەی لەهەموو كار‌وبوارەكانی ژیانمدا هاوكاریی دەكرێم، هاوسەرەكەشم زۆر پشتگیریم دەكات‌و زۆركات بەهۆی كاركردنەوە دواكەوتووم ئەو لەوە تێگەشتووەو یارمەتیدەریشم بووە، بەڵام ئەگەر بەرنامەم نەبێت زۆربەی كاتەكان لەنێو خێزانەكەمدام لەگەڵ یەكداین".


سەبارەت بەوەی ئایا هاوسەرەکەی هاوپیشەیەتی دەلێت " مەرجیش نییە هاوسەرەكەم هاوپیشەم بێت هەتا بتوانین سەركەوتووبین، بەپێچەوانەوە هەموو كات خوازیاری ئەوەیە من كەسێكی سەركەوتوو بم‌و بەردەوام كار‌و چالاكیم هەبێت."



PM:03:27:25/07/2016