20%ی پۆستەكانی بزوتنەوە بە ناچاری بۆ خوشكان دانراوە
ئەمرۆ كۆنگرەی 11ی بزوتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی دەستی پێكردو تا ئێستاش دوو كەس كاندیدە بۆ گرتنە دەستی پۆستی رابەری گشتیی بزوتنەوە.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی نزار كەمال وتەبێژی كۆنگرەی 11یەمینی بزوتنەوەی ئیسلامی لەكوردستان/ عیراق رایگەیاند، هەردوو كاندیدە ركابەرەكەی پۆستی رابەری بزوتنەوە بەردەوامن لەسەر بۆچونەكەیان و كەسیان لە كاندید بوون نەكشاونەتەوە.
وتیشی "هێشتا گفتوگۆكان بەردەوامن و چەندین بڕگە و بابەت هەیە كە كاری لەسەر دەكرێت، هەندێكی دیكەش دەنگیان لەبارەوە دراوە. بۆ نمونە دامەزراندنەوەی مەكتەبی راگەیاندنی بزوتنەوە، یاخود پێشتر بڕیاردرابوو سێ ساڵ جارێك كۆنگرە بكرێت بەڵام لەم كۆنگرەیەدا بڕیاردرا بكرێت بە چوار ساڵ جارێك".
ئەوەشی ئاشكراكرد، كە ئەندامانی سەركردایەتی حزبەكەیان بە بەرپرسانی هەر هەشت مەڵبەندەكەوە دەبێتە 25 ئەندام. سەبارەت بە بەشداریی ژنانیش وتی "ئەو 20%ی خوشكان پێشتر 30% بووە، بەڵام ئەمجارە بەهۆی ئەوەی رێژەی ئەندامانی كۆنگرەمان كەمكردەوە، ناچاربوین رێژەی ئەوانیش كەمبكەینەوە، لەئێستاشدا سێ خوشك كاندیدن بۆ پۆستی سەركردایەتی و ئەو سێ خوشكە پێشتریش هەر ئەندامی سەركردایەتی بون".
كۆنگرەی 11ی بزوتنەوە لەكاتێكدا بوو كە ژمارهیهك ئهندامی ناڕازیش، بایكۆتی كۆنگرهكهی بزوتنهوهیان كردو وتهبێژی ئهو ئهندامانهش دهڵێت: بههۆی كوتلهكاری و بردنی ژمارهیهك كهس كه ئهندامی بزوتنهوه نین بۆ كۆنگرهكه، بایكۆتی كۆنگرهكهیان كردوه.
بزوتنهوهی ئیسلامیی كوردستان، ساڵی 1987 دامهزراوهو لهماوهی ڕابردوودا 10 كۆنگرهی بهستوه.
PM:04:39:28/07/2016