بە فەرمی.. وادەی دابەشکردنی مووچەی وانەبێژ ڕاگەیەندرا

پەروەردەی سەیدسادق ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو موچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دابەشدەکرێت


سۆران محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاگادار كراونەتەوە لەوەی ڕەزامەندیی پیشان دراوە بۆ خەرجكردنی پارەی دوو مانگی وانەبێژیی بۆ مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی سەیدسادق"


هەروەها ڕاشیگەیاندووە بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە لەگەڵ دەستپێكردنی دەوامی ئاسایی فەرمانگەكاندا، پارەی هەردوو مانگی 11 و 12ی ساڵی 2015 بۆ 75 مامۆستای پەروەردەكەیان خەرج بكرێت، رونیشیكردەوە، بۆ هەر وانەیەك بۆ مامۆستایانی وانەبێژ، بڕی 2500 دینار خەرج دەكرێت.



PM:08:01:14/08/2016