ئەحمەد حاجی رەشید: پشکی لە ١٧ ی هەرێم، تەنها ژمارە دەبێت لە کاغەز

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧ وتی" ئەو پشکە کە لە پرۆژە یاسای بودجەدا بە لە ١٧% هاتووەو ١٢ ترلیۆن دینار دەکات، تەنها ژمارە دەبێت لەسەر کاغەزو ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە سپی رایگەیاند" بەغدا لەو پشکەی دەستنیشانی کردووە بۆ هەرێم، تەنها لەسەر کاغەز دەمێنێتەوە، بەپێی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت هەرێم رۆژانە ٥٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، ٢٥٠ هەزار بەرمیلی هەرێم و ٣٠٠ هەزار بەرمیلی کەرکوک، بەلآم بە تەجربەی پار نەهەرێم ئەو نەوتەی ناردووەو، نە بەغداش پشکی بوودجەی خۆی بۆ رەوانەکردووە، بۆیە هەر لەسەر کاغەز دەمێنێتەوە".

ناوبراو دەڵێت "لە پرۆژەی بوودجەدا کە ٣١ بڕگەیە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە ٣٥$ دۆلار دانراوەو رۆژانەش دەبێت عێراق ٣ ملیۆن و ٣٣٩ هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت، بەمەش بوودجەی عێراق دەکاتە ١٠٤ ترلیۆن دینارو پشکی هەرێم بە ١٧% دانراوە کە دەکاتە ١٢ ترلیۆن دینار".

ئەو پەرلەمانتارە باس لە نەفەقاتی سیادی دەکات بۆ هەرێم کە دەرمان و خۆراک و کارەبا و چەندان بواری ترە، بۆ هەرێم دەکاتە " ١" ترلیۆن دینار.

سەبارەت بە میلاکات دامەزراندن، پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ دەڵێت" ساڵی ٢٠١٧ جگە لە حەرەکەی میلاکات یەک کەس دانامەزرێت".

پشکی هەرێم لە بوودجەی ساڵی ٢٠١٦ بەهەمان شێوە بوو نە هەرێم ٥٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی رادەستی سۆمۆ کرد، نە بەغداش پارەی نارد.



PM:06:53:24/08/2016