ڤیدیۆ...هەڵدێر لەگەڵ كچێكدا لە وێستەگەی شەمەندەفەری كەركوك چی دەكەن؟

هونەرمەند هەڵدێر محێدین یەكێك لە گۆرانییەكانی هونەرمەندی گەورەی كورد كەریم كابان نوێدەكاتەوە.

هەڵدێر لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپێك بۆ گۆرانیەكی هونەرمەندی كۆچكردوو كەریم كابان و بە دابەشكردنێكی نوێوە بە ناوی كابانەوە بڵاویدەكاتەوە.

ئەو دابەشكردنە نوێیەی بۆ بەرهەمەكە كراوە لەلایەن توانا خاڵە حەمرینەوە كاری بۆ كراوە، كلیپەكەش لە وێستگەی شەمەندەفەر لە شاری كەركوك وێنەگیراوە و بڕوا تەها كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

هەڵدێر محێدین دوای بەشداری كردنی لە پرۆگرامێكی تایبەت بەهرەمەندان دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و چەند كلیپی ئەلبومێكی لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر بڵاوكردۆتەوە، بەڵام دواتر بۆ ماوەی چوار ساڵ لە كاری هونەری دابڕاوە دووبارە بە ستایلێكی نوێوە دەستی بە كاری هونەری كردۆتەوە.



PM:01:40:03/09/2016