لە کاتێکدا سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند " هیچ زانیاریەکیان دەربارەی تەندروستی ئۆچ ئالان نییە"، ئەمڕۆ وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند" ته‌ندروستی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه باشە".
بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا بە میدیا تورکییەکانی رایگەیاند" كۆمیته‌ی رێگریكردن له ئه‌شكه‌نجه سه‌ردانی عەبدوڵا یۆچ ئالانیان كردووه‌و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوە باری تەندروستی باشە".
بوزداغ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئۆچ ئالان له‌باری ئه‌منییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نیه، هاوکات ئەو وەزیرە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "له دورگه‌ی ئیمرالی دوای کودەتای ١٥ تەموز ڕێوشوێنی ئه‌منیی توند گیراوەتە بەرو ئۆچ ئالان باری ژیانی باش و پارێزراوە".
كۆمیته‌ی ئه‌وروپا بۆ رێگری له ئه‌شكه‌نجه(CPT) سه‌ر به كۆنسه‌ی ئهوروپایەو چاودێری مافی زیندانیان دەکات.