بزووتنەوەی ئیسلامی ئەویش چووە ریزی ئەو حیزبانەی بەشداری کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتی حکومەت ناکەن و دەڵێن " سوودی نییە".
شوان قەڵادزێ پەرلەمانتاری بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەیامێکدا لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە دەڵێت "چه‌ند جار فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان له‌گه‌ل حکومه‌ت کۆبوونه‌وه به‌ڵام ئه‌نجامیکی وه‌های لێ نه‌که‌وتۆته‌وه و پێشنیار‌و ره‌خنه‌کانیش به‌هێند نه‌گیراون".
ناوبراو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوان وەک بزووتنەوە بەرپرس نین لەو قەیرانەو دەڵێت" به‌هۆی به‌شداریی نه‌کردنمان له‌کابینه‌ی حکومه‌ت ئێمه له قه‌یرانه‌کان به‌رپرس نین، وه له ئێستادا هیج ئیراده‌یه‌ک نابینین بۆچاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان و کۆتایی هێنان به‌ململانێ سیاسییه بێ ماناکان له‌به‌رئه‌وه ئێمه وه‌کو فراکسیۆن به‌شداریی کۆبونه‌وه که‌ی داهاتووی حکومه‌ت ناکه‌ین".
لە درێژەی پەیامەکەدا قەڵادزێی دەڵێت "له‌کاره سه‌ره‌کیه‌کانی په‌رله‌مان چاودێری حکومه‌ت و بانگ هێشتنی وه‌زیره‌کان و لێپرسینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵیاندا نه‌وه‌ک گوێ گرتن له زانیاری دوباره‌و هێڵکاری وداتاشۆکانی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان".
ئەو کۆبوونەوەی بڕیارە ئەنجام بدرێت، لایەنەکانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەلی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری ناکەن، تەنها یەکێتی و پارتی لە حیزبە سەرەکیەکان دەمێننەوە.