گۆڕان: داوای موچەی خەڵكمان كردوە لەبەغدا خۆ دەبابەمان نەهێناوەتە سەر هەرێم

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت پاش پەككەوتنی پەرلەمانی كوردستان كێشەی هاوڵاتیانی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەكەین.

هۆشیار عەبدوڵا هەروەها رایگەیاند: سەرۆکایەتی پەرلەمان و زوربەی کوتلەکان پشتیوانی و دەستخوشیان لێکردوین بۆ خستنەروی کێشەی فەمانبەرانی هەرێم و بەڵێنی هەموو پشتیوانیەکیشیان داوە .

هۆشیار عەبدوڵا ئەوەشی ڕاگەیاند چەندین پێشنیاری گرنگ و سەرنج راکێش بۆ کارکردنی پەرلەمان بە ئاراستەی چارەسەری موچە خرایە روو و کامیان بە شیاو بزانین کار بۆ جێبەجێکردنی ئەکەین .

دەربارەی ئەو هێرشەی لە چەند میدیایەکی حزبیەوە کراوەتە سەری بەوەی کیشەکانی ناوخۆ دەباتە دەرەوەی هەرێم؛ هوشیار عەبدوڵا وتی:  هیچ سڵ ناکەمەوە لەوەی ئیدی کیشەی موچەی فرمانبەران کوێ پێویست بێت پێی بگەینین و پەرلەمانی عێراقیش دوای داخستنی دەرگای پەرلەمانی کوردستان باشترین جێگەیە بەو پێیەی نوێنەری هەموو پارێزکاکانی تێدایە و پاشان سڵ لەچی بکەینەوە داوای ماف و موچەی خەڵکمان لە بەغداد کردوە خۆ داوامان نەکردوە دەبابە بیهنینە سەر هەرێم .

هوشیار عەبدوڵا ئەوەشی راگەیاند کە لەدانیشتنەکەی پەرلەماندا وەک خوی راستیەکانی دەربارەی ژیانی خەڵک و فەرمانبەران و مەترسیەکانی سەر سێکتەری پەروەردە و خوێندن و تەندروستی و نەبونی شەفافیەتی نەوت و پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان و بێزاری خەڵکی هەرێمی خستۆتە بەردەم پەرلەمان و رایگشتی عێراقی .

ئەو پەرلەمانتارەی گۆران کە لەسەر پشکی سلێمانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە ئەوەشی وت بە وردی چاودێری هەنگاوی لیژنەکان دەکەین کە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەیانخاتە گەڕ و هیچ ئەولەویەتێکمان نابێت لەسەروی کێشەی موچەی فەرمانبەران .



PM:01:44:25/09/2016