بەڤیدیۆ چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆرمی ڤیزای ئەمەریكا ببینە

پاش ئەوەی كۆنسوڵخانەكانی ئەمەریكا لە هەرێم رایانگەیاند كە هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانن بۆ وەرگرتنی ڤیزا داواكاریی پێشكەش بكەن، ڤیدیۆی پڕكردنەوەی فۆرمی ڤیزاكە بڵاودەكرێتەوە.

پڕكردنەوەی ئەم فۆڕمە پێی دەڵێن Lottery (یانسیب)  پڕۆگرامێکی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایەو هەموو ساڵێک ٥٠ هەزار کەس لەسەرانسەری دنیاوە ئەم یانسیبەیان بۆ دەردەچێت و بەئیقامەی هەمیشەی (Green Card) سەردانی ئەمریکا دەکەن، پاش ٥ ساڵیش دەبنە خاوەن ڕەگەزنامەی ئەمریکی (cetirizine ship).

ئەگەرچی ساڵانە نزیکەی ۸ ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهانەوە ئەم فۆڕمە پڕدەکەنەوە هەربۆیە کەمترین چانس دەستەبەر دەبێت بۆ بەشداربوانی ئەم یانسیبە، بەڵام بەپێچەوانەی هەر ۱۹٠ وڵاتەکەی جیهانەوە هاوڵاتیانی هەردوو وڵاتی (عێراق و سوریا) زۆرترین چانسیان هەیە بۆ گەیشتن بە ئەمریکا ئەویش بەهۆی خراپی ڕەوشی سیاسی و جەنگ لەم دوو وڵاتەدا لەو ٥٠ هەزار هاوڵاتیەی کەناویان دەردەچێت ڕێژەیەکی زۆری بۆ عێراقی و سوریەکان دابین کراوە.

"دەربارەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە"

پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمە بەشێوەی ئۆنلاینەو بەتەنها لەڕێگەی ئەم لینکەوە فۆڕم پڕدەکرێتەوە کەلینکی فەرمی یانسیبەکەیە لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمەش لینکەکەیە:

 

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە:

www.dvlottery.state.gov

 ڤیدیۆكە لەلایەن ماڵپەڕی كوردیو ئامادە كراوە.





PM:04:29:05/10/2016