مونیرە عەلی
عەبدولعەزیز، خوشکی ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوە
ڕایگەیاند "هەڵبژاردنی شاجوان ئەوپەڕی سووکایەتییە بە ئافرەت و بەکاڵاکردنی
ئافرەتە، ئەوپەڕی بێڕەوشتییەو بە توندی ئیدانەی دەکەم و نەفرەتیان لێدەکەم".
لە میانی نوسینێکیدا کە لەپەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، مونیرە عەلی عەبدولعەزیز دەڵێت "دەرگای
قوتابخانەکان داخراوون و دەرگای مەلهاکان و بێڕەوشیش کراوەیە، مامۆستا لەسەر
شەقامەو دزو درۆزنەکانیش لەسەر کورسی و دەسەڵاتن"
.
هەر لەو نوسینەیدا
ڕایگەیاندووە "هەڵبژاردنی شاجوان ئەوپەڕی سووکایەتییە بە ئافرەت و بەکاڵاکردنی
ئافرەتە، ئەوپەڕی بێڕەوشتییەو بە توندی ئیدانەی دەکەم و نەفرەتیان لێدەکەم".