وێنە...كچە كوردێكی سلێمانی بەشداری هەڵبژاردنی شاجوانی زەوی دەكات

كچە كوردێكی خەڵكی سلێمانی بەشداری هەڵبژاردنی شاجوانی زەوی دەكات، كە چەندین شاجوان لە وڵاتانی جیهانەوە بەشداری تێدا دەكەن.

سۆزان عامری تەمەن 21 ساڵ كە خەڵكی سلێمانییە و خوێندكاری زانكۆییە، دوای ئەوەی وەك شاجوانی زەوی عێراق دیاری كراوە، لەئێستادا سەردانی فلپینی كردووە تا لەوێ بەشداری كێبڕكێی هەڵبژاردنی شاجوانی زەوی جیهانی بكات.

سۆزان كە نازناوی سوزی پێدەوترێت، لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە ئینستەگرام وێنەی خۆی و چەند شاجوانی دیكەی بڵاوكردۆتەوە لەكاتی ئامادەكراییەكان بۆ هەڵبژاردنی شاجوانی زەوی بۆ ساڵی 2016، ئەمە جگە لەوەی پەیجی تایبەتی شاجوانی زەوی چەند وێنەیەكی ئەو كچە كوردە و شاجوانەكانی دیكەی بڵاوكردۆتەوە.

ئەو كچە كوردە پێشتر لە هەڵبژاردنی شاجوانی عێراقدا، بووە خاوەنی نازناوی هاوشان (وەسیفە)ی شاجوانی عێراق، كە شەسما قاسمی كچە كوردی كەركوك بووە خاوەنی نازناوی شاجوان.

لای خۆیەوە شەیما قاسم لەڕێی پەیجەكەی لە ئینستەگرام وێنەیەكی سوزی بڵاوكردۆتەوە و پشتگیری خۆی بۆ دەربڕیوە و هیوای خواستووە لە كێبڕكێكەدا نازناوی شاجوانی زەوی بباتەوە.



PM:04:06:09/10/2016