ڤیدیۆ.. خەڵکی موسڵ ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی هێرشی چەکدارانی داعشەوە بۆ سەر کەرکوک

ئاژانسی ئەعماقی سەر بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی راپۆرتێک لەسەر ئاهەنگی خەڵکی موسڵ بلآودەکاتەوە رۆژی دوای ئەو هێرشەی چەکدارانی داعش کردیانە سەر شاری کەرکوک.

لە ڤیدیۆکەدا ناو شاری موسڵ پێشان دەدات ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک بە ئۆتۆمبیل بەناو شارەکەدا دەسوڕێنەوەو ئاهەنگ ساز دەکەن، هەروەها هەندێکی تریان قسە بۆ ئەو ئەو ئاژانسەی داعش دەکەن و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو هێرشەی داعش بۆ سەر شاری کەرکوک دەردەبڕن.
بەرەبەیانی ١٠/٢١ نریەکی ١٠٠ چەکدای داعش هێرشیان کردە سەر چەندان شوێنی نێو شاری کەرکوک دوای دوو رۆژ شەڕ زۆربەی هەرە زۆری چەکدارەکانی داعش بەدەستی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان و خەڵک کوژران و چەند چەکدارێکیشیان لێ بەدیل گیرا.






AM:10:43:24/10/2016