" لەچەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکرێت "

وەزیری پلاندانانی عێراق ئاشکرای کرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ئەنجامی لێکتێگەیشتنەکەی ئەم دواییەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق ئاشکرا دەکرێت.

سەلمان جومەیلی، وەزیری پلاندانانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 29\10، لە میانی وتەیەکیدا کە لە پانێڵەکەی زانکۆی ئەمریکی وتی: ”بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، قەیرانی دارایی لە عێراقدا سەری هەڵداوە".

 جومەیلی ئاشکرایکرد " لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ئەو لێکتێگەیشتنانەی نێوان هەرێم و بەغدا گەڵاڵە کراوە بەرهەمیان دەبێت".

ناوبراو وتیشی ”خوێنڕژانی هاوبەش لە بەرەکانی شەڕ، دەبێت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر گوزەرانی هاووڵاتییان هەبێت، بۆیە پێموایە کە بەرهەمی لێکتێگەیشتنەکان دەرکەوتن، هەندێک بارودۆخی خەڵکی باشتر دەبێت".



AM:11:20:29/10/2016