زۆرینەی ئەندامانی گۆڕان لەگەڵ كشانەوەدان لەحكومەت
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەکەی جڤاتی گشتی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە کۆتاییهات و زۆرینەی ئەندامانی چڤاتەکەیان لەگەڵ کشانەوەدابوون لە حکومەت.
سەبارەت بە باسەكانی كۆبوونەوەكە شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بەمیدیای حیزبەكە رایگه‌یاند:له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شه‌ڕی داعش و ئه‌گه‌ره‌كانی دوای شه‌ڕی موسڵ تاوتوێ كران.
هه‌روه‌ها وتی:له‌كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گشتیدا په‌یوه‌ندیی گۆڕان ولایهنهسیاسییهكان تاوتوێ كرا.
وتیشی: گفتوگۆ كرا له باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌شڵێ: مانه‌وه‌و كشانه‌وه‌مان له حكومه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك ده‌بێت.
بەپێی زانیارییەكان لەو كۆبوونەوەیەدا زۆربەی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی لەگەڵ كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت بوون.
PM:02:53:05/11/2016