دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق دواخرا

دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠١٧ی عێراق بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا.

بڕیار بوو ئەمڕۆ28/11  پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠١٧ بخاتە دەنگدانەوە، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا.
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگدانی یەکەمی ئەنجامدا لەسەر پڕۆژەیاسای هەموارکراوی یاسای لێبوردنی گشتی.

بەپێی زانیاریەکان پێش دانیشتنی داهاتوی پەرلەمان لیژنەی دارایی پەرلەمان گفتوگۆکان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی کۆتایی پێدەهێنێت و بڕیارە ڕۆژی پێنچ شەممە دەنگی لەسەر بدرێت.



PM:02:15:28/11/2016