سەڵاحەدین بەهادین: دژی بە حزبیکردنی حکومەتین

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە حزبەکەی دژی بە حزبیکردنی حکومەتی هەرێمە.

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند "دەبێت كارمەندە یەكگرتووەكان لە ئەركە حكومیەكانیاندا ئەركی خزمەتكردنی خەڵك بگرنە ئەستۆ".

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ساڵانەی دەزگای (حكومەت و نوێنەرانی ) یەكگرتوو کە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕیوەچوو وتیشی "کە هیواخوازە خواست و كێشە و گرفتەكان چارەسەربكرێن و خەم و مەینەتیەكانی خەڵك گوێی بۆ بگیرێت و پێویستە هەنگاوی جدی و كرداری بندرێت بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە.

هەروەها لەووتارەدا ڕاشیگەیاندووە "نوێنەرانی یەكگرتوو ئەوانەی لە حكومەت و پەرلەمانن دەبێت نوێنەری گەل بن و هەموو هەوڵ و ماندوبوونەكانیان بۆ خزمەتی خەڵك بێت".



PM:08:16:03/12/2016