وادەی دابەشکردنی مووچەی ئەم وەزارەتە ڕاگەیەندرا

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە بکەوێتە هەفتەی ئایندە و بۆ ماوەی دووساڵیش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەكان؛ بەماڵپەڕی خەڵکی ڕاگەیاندووە "وەك ئەوەی پێشتر هاوپەیمانان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ڕێككەوتبوون بۆ پێدانی مووچەی ژمارەیەك لە لیوا و فەوج و بنكەكانی مەشقی وەزارەتی پێشمەرگە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بڕیاربوو لایەنی تایبەتمەند لەگەڵ "وەزارەتی پێشمەرگە كۆببنەوە، بەڵام ئەنجام نەدرا.
 ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە وتووشییەتی"كۆبوونەوەكە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، تا لیستی دیاریكراو لە مووچەی هێزی پێشمەرگە بخەنە سەر حسابی وەزارەتی پێشمەرگە، چونكە لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوە مووچەی 14 لیوا و 5 فەوجی سەربەخۆ و 4 بنكەی مەشقی وەزارەتی پێشمەرگە دابین دەكرێت".
هەروەها ڕاشیگەیاندووە هێزی هاوپەیمانان بڕی 415 ملیۆن دۆلارى بۆ مووچەی پێشمەرگە دابین كردوە، ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا پارەكە دابەشبكرێت بەشی زیاد لە ساڵێك بۆ دوو ساڵی مووچەی پێشمەرگە دەكات.



PM:07:09:08/12/2016