خۆپیشاندان دژی پەرلەمانتار سروە عەبدولواحید لەهەولێر بەردەوامە
داواکاری گشتی: ئەوانەی تەشهیر بەپێشمەرگە بکات دادگایی دەکرێت

لە هەولێر و دهۆک و ناوچەکانی تر بۆ چوارەم رۆژە خۆپیشاندان دژی قسەکانی پەرلەمانتاری گۆڕان، سروە عەبدولواحید بەردەوامە، داواکاری گشتیش هاتە سەرخەت‌و رایگەیاند" هەر کەسێک تەشهیر بە پێشمەرگە بکات دەدرێتە دادگا. 

ئەمڕۆ ١٢/١٣ جارێكی تر خۆپێشاندان لەبەردەم وەزارەتی داد لەدژی لێدوانەكەی پەرلەمانتارەكەی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن كەسوكاری شەهیدانەوە ئەنجامدرا، لە هەمانكاتیشدا هەر ئەمڕۆ ژمارەیەكی بەرچاو لە هێزەكانی پێشمەرگە دژی لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە هاتنە سەرشەقام و دەستیان بە ناڕزایەتی دەربڕی كرد.

سەدان پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان دژی لێدوانەکانی پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان، سروە عەبدولواحیدەوە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و لە بەردەم دادگای هەولێر و داوای دادگەییكردنی ئەو پەرلەمانتارە دەكەن.
 
لەلایەکی ترەوە، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم ڕایگەیاند، "هەر کەسێک تەشهیر بە کەسوکاری شەهیدان بکات دەیدەنە دادگا"،

هەروەها بڕیاریان دراوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەبارەی لێدوانەکەی سروە عەبدولواحید پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ئەنجام بدرێت.





PM:12:13:13/12/2016