پۆلیس هاوڵاتیانی هەرێم لەبارەی ئەم کچەوە ئاگاداردەکاتەوە

پۆلیسی هەولێر کچێکیان بە ناوی ئیمان عەزیز دۆزییەوەتەوە و هاوڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە کە هەر کەسێک زانیاری لەسەر خانەوادەی کچەکە هەیە ئاگاداریان بکەنەوە.

پۆلیسی هەولێر ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە "تكایە هاوكارمان بن لە دۆزینەوەی خانەوادەی ئیمان عەزیز كە ئەمڕۆ لەلایەن تیمەكانی پۆلیسی هەولێر دۆزراوەتەوە".
هەروەها داواش لە هاوڵاتیان دەكات هەر كەسێك زانیاری دەربارەی ئەم منداڵە هەیە، ئاگاداری خانەوادەكەی بكاتەوە یاخود پەیوەندی بكات بە ژمارەی پەیوەندی پۆلیس 066134



PM:05:05:27/12/2016