پارەی بەشە خۆراكی فەوتاوی هاوڵاتیان دەگاتە هەرێمی كوردستان
بڕیارە بەغدا پارەی بەشە خۆراكی فەوتاوی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بنێرێت كە هەر هاوڵاتییەك 20 هەزار دیناری بەردەكەوێت.
لەمبارەیەوە ماجید عوسمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازرگانی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: وه‌ك ئاگادارن و به‌دواداچوونیان كردووه، وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق بڕیاری داوه له به‌رامبه‌ر به‌شه خۆراكی فه‌وتاوی سێ مانگی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 20 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بنێرێت.
ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌ی بازرگانی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان كۆ ده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خۆراك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، تا بزانین به چ رێوشوێنێك پاره‌كه ده‌گات و چۆن دابه‌ش ده‌كرێت.
ماجید عوسمان زیاتر ده‌ڵێت، هه‌موو ساڵێك چه‌ند مانگێك خۆراكی هاووڵاتییانی هه‌رێم ده‌فه‌وتێت و ناگات، له كاتێكدا خه‌ڵك له دۆخێكی ئابووریی خراپ‌دا ده‌ژین. ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه هه‌وڵی ڕژد ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا تا بتوانن به زووترین كات پاره‌كه بگات و دابه‌شی سه‌ر هاووڵاتییان بكرێت .
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، بریكاری گشتیی دابه‌شكردنی خۆراكی عێراق له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه بڕیار دراوه قه‌ره‌بووی مادیی به‌شه خۆراكی فه‌وتاوی هاووڵاتییان بكرێته‌وه له شاره‌كانی عێراق و كوردستاندا، بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له بری سێ مانگ خۆراكی فه‌وتاو بڕی 20 هه‌زار دیناری بۆ دیاری كراوه، به‌ڵام هێشتا ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی له‌سه‌ر نه‌دراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌م مانگه‌دا پاره‌كه خه‌رج بكرێ.
PM:03:37:03/01/2017