مامۆستایانی ناڕازی راپەڕین بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردن

ئەمشەو ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕاپەڕین(ڕانیە، پشدەر) رایانگەیاند" بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی دەوام و دەرگای قوتابخانەکان".

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیانی کە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە سازکرا، یاسین عبداللە ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕاگەیاند" ئێمە وەکو ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی چەند بڕیارێکماندا: بایکۆتکردن بەردەوامە، هەروەها بڕیارماندا بۆ ماوەی هەفتەیەک مانبگرین و خێوەت لە بەردەم بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە هەڵبدەن، جگە لەوەی بڕیارمان داوە ڕۆژی ۱ شەممە خۆپیشاندانێکی گەورە لەبەردەم بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە ئەنجام بدەین، داواش لەهەموو مامۆستایان و کەسوکاری خوێندکاران دەکەین بەشداربن لەگەڵمان تاکو فشارەکانمان بۆسەر دەسەڵات زیاتر بێت".

هەرچەندە ژمارەیەک قوتابخانە لە دەڤەری رانیەو قەڵادزە کراونەتەوە، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی راپەڕین، یەک هەڵوێستن و سوورن لەسەر بەردەوامی بایکۆتکردن.

ئا: ئەمیر حەسەن




PM:11:09:06/01/2017