ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەسەر دەستپێشخەریەکەی بارزانی، ڕایگەیاند " دڵە ڕاوکێ بەردەوامە و مەترسی ئەوە هەیە کە ئەو بابەتە هەر قسە بێت".
سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمڕۆ ١/٢١ لە وتەیەکدا بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکەی لە شارۆچکەی کۆیە، وتی "جێی داخە متمانە نەماوە و هەڵچوون لە بڕیاردان و هەڵوێستدا هەیە ئەوەش موقەدەرات و ئایندەی میللەت دەخاتە مەترسییەوە".
ئەمینداری یەکگرووی ئیسلامی پێیوایە لایەنە سیاسیەکان دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت سایکۆلۆجی خەڵکیشیان تێکداوە، وتیشی "لایەنەکان زۆر ئازان لەنانەوەی شەڕدا، بەڵام لە ئاشتەواییدا ئازانین".
سەڵاحەدین بەهادین وتیشی، خەڵک ترسی ئەوەی هەیە کە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکان و دۆخی سیاسی تێکبچێت و خراپتریش ڕووبدات و ئاسایشی وڵات بکەوێتە مەترسییەوە.
ئهمینداری گشتی یهكگرتوو وتیشی "خهریكه دهگهین به كۆتایی شهڕی داعش، بهڵام له دوای شهڕی داعش ئهگهر نهتوانین ئیدارهی دۆخهكه بكهین رهنگه ڕووبهرووی تهحەدای تر ببینهوه".
وتیشی، هێشتا عەقڵییەتی دوو ئیدارەی زاڵە و نەخوێندنەوە و حساب بۆیەکتر نەکردن لەنێوان لایەنەکاندا جێی نیگەرانییە و کەشی ئاشەوایی سارد دەکاتەوە.
هەروەها ڕاشیگەیاند "ماوهی ٢٦ ساڵه گهلی كورد گیرۆدهی دهستی حیزبهكانهو ئهوانیش ساڵانی شهڕیان زۆرتر بووه له ئاشتی".