پەروەردەی هەرێم دەرفەتی خوێندنی لە هیندستان راگەیاند

بەپێ نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، هیندستان 3 هەزار و 400 كورسی خوێندنی بۆ وڵاتانی جیهان تەرخان كردووە و فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە میلاكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمیش دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.

بەپێی نوسراوەكە كە ئیمزای پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی لەسەرە، هەر فەرمانبەر و مامۆستایەك دواكاری پێشكەش كرد و وەرگیرا بۆ خوێندن لە هندستان بەپیچی یاسا و رێنماییەكان مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت.

ئاماژەی بە بنەماكانی مۆڵەت پێدانیش داوە و دەبێت پێشكەشكار تەمەنی لە 45 بۆ ساڵ بۆ ماستەر 50 ساڵ بێت بۆ دكتۆرا.

هەروەها خزمەتی 2 ساڵ كاركردنی هەبێت كۆنمری بەكالۆریۆسی لەسەدا 65 كەمتر نەبێت بۆ ماستەرو لە 5 ساڵ كەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دكتۆرا.



PM:04:06:13/02/2017