ئەو كەسانەی كە زەویی شارەوانی دەفرۆشن دەدرێنە دادگا

یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ٢٠٠ دۆنم زەوییان بۆ شارەوانی گێڕاوەتەوە و لە داهاتووشدا هەڵمەتێک بۆ لابردنی زیادەڕۆییەکان دەستپێدەکەن.

یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ لە كۆنفراسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ژمارەیەك پارچە زەوی دراون بە وەبەرهێنەران، بەڵام كاریان تێدا نەكراوە و دواتر بەهاوكاریی دەستەی وەبەرهێنەران ٢٠٠ دۆنم لەو پارچە زەویانە گەڕێنراونەتەوە بۆ شارەوانییەكان.

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەسەر زیادەڕۆییەکانیش ئاماژەی بەوەکرد لە ئێستادا وەزارەتی ناوخۆ فەرمانێكی دەركردوە بۆ لابردنی زیادە ڕەوییەکان و لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا هەڵمەتێك دەستپێدەكەن، دۆسیەش كراوەتەوە بۆ ئەو كەسانەی كە زەویی شارەوانی دەفرۆشن و دەدرێنە دادگا.



PM:04:43:14/02/2017