"وادەی ڕیفراندۆم دیاری دەکرێت"

ڕۆژنامەی ڕووداوی نزیک لە پارتی ئاشکرایکرد هەفتەی داهاتوو وادەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی لە کوردستان دیاری دیاری دەکرێت و هەندێک بەرپرسی پارتیش گومانیان هەیە یەکێتی لە نێوەی ڕێگا جێیانبهێڵێت.

ڕۆژنامەی ڕووداو لە ژمارەی ئەمڕۆ، دووشەممەیدا لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە هەفتەی داهاتوو وادەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی لە کوردستان دیاری دیاری دەکرێت.

فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند پەیوەندی بە هەموو حزبەکانەوە لە نێویاندا بزووتنەوەی گۆڕانیش کردووە کە نوێنەری خۆیان بۆ لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم دیاری کەن".

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێتی و پارتی لەسەر ڕیفراندۆم هاوڕان، بەڵام هەندێک ئەندامی سەرکردایەتی وەک بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە گومان دەکەن کە یەکێتی لە نیوەی ڕێگا جێییان بهێڵێت و بۆ ئەمەش هەوڵەکانی متمانەسەندنەوەیان لە مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بیرنەچووەتەوە.

هەرچەندە وتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی جەختەکاتەوە تا ئێستا ئاماژەکان بەو شێوەیەن کە یەکێتی تا کۆتایی لەسەر پرسی ڕیفراندۆم لەگەڵ پارتی دەبێت، عەدنان موفتی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش نیگەرانە لە گومانەکانی پارتی و دەڵێت "سەربەخۆیی تەنها موڵکی یەک حیزب نییە، بەڵکو هەموو خەڵکی کوردستان ئەو داوایەیان هەیە".

خەلیل ئیبراهیم ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوو باس لەوە دەکرێت کە وادەکەی دیارینەکراوە بەڵام دوای مانگی ئەیلول ئەنجام دەدرێت، یەکگرتوو جەخت دەکاتەوە ناکرێت ڕیفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان برێنە قوربانی یەکدی.



AM:11:04:17/04/2017