بڕیار لەسەر بەشەخۆراكی هاوڵاتیانی هەرێم درا

بڕیارە بەشە خۆراكی هاوڵاتیان كەمدەبێتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش چاوەڕێی وەڵامی سەروو خۆیان دەكەن.

لەوبارەیەوە شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی بۆ رادیۆی نەوا رونیكردەوە، كە تەنیا رۆنی زەیت و ئاردی مانگی 1 و 2 دابەشكراوە و هیچی دیكە دابەشنەكراوە.

وتیشی "نوسراومان بۆ پارێزگار و وەزارەتی بازرگانی كردوە و ئاگادارمان كردونەتەوە لەوەی راستە بەشە خۆراكی هاوڵاتیان نەبڕاوە، بەڵام كەمبۆتەوە و لەئێستاشدا چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانین تا بزانین هۆكاری كەمبونەوەكە چییە؟".



PM:02:16:23/04/2017