بۆ یەكەمجار نامەیەكی نەوشیروان موستەفا بڵاودەبێتەوە

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن پەیجی شێخ عوسمان عەبدولعەزیزەوە بۆ یەكەمجارە بڵاوكراوەتەوە، نەوشیروان موستەفا نامەیەك بۆ رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی دەنێرێت.

لە نامەكەدا نەوشیروان موستەفا وێرا نیشاندانی رێز و سڵاوی بۆ بزووتنەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دوژمن زیانێكی زۆری بە گەلەكەمان گەیاندووە و نیشتمانی وێران كردووەو گەلەكەمانی دەربەدەر كردووە.

لەبەشێكیتری نامەكەدا ناوبراو دەنوسێت، ئێستا خەریكی رێكخستنەوەی ریزەكانمانین و لەو گەردەلولە دەردەچین.



AM:10:10:25/05/2017