بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە

بەنامەی فەرمی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ كۆبوونەوەیەك لەگەڵ مەسعود بارزانی بانگهێشت كراون.

بە پێی زانیاریی میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوتنامە بۆ كۆی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان نێردراوە تا لە بەشداری كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بارزانیدا بكەن.

لەمبارەیەوە وحیدە یاقۆ هورمز، نوێنەری مەسیحییەكان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: ئەجێندای كۆبوونەوەكە، دوو تەوەری سەرەكی لەخۆ دەگرێت، كە یەكەمیان خستنەبەرباس و دیاریكردنی رۆژێك بۆ ریفراندۆمە و، تەوەری دووەمیش باسی سەرانەكەی بارزانییە بۆ دەرەوەی وڵات.



PM:02:01:06/06/2017