هەواڵێكی خۆش بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان

بڕیارە بەشە خۆراكی چەند مانگ بەسەر یەكەوە بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

لەمبارەیەوە شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتوە: لەئێستادا دەست كراوە بە دابەشكردنی شەكری دوو مانگی ئەمساڵ‌و هەوڵدەدین بەر لە جەژنی رەمەزان بەشە شەكری دیكەش بەسەر هاوڵاتیان دابەش بكرێت.

وتیشی: لەهەوڵی ئەوەدان بەر لە هاتنی جەژن، بەشە زەیتی مانگی ئایاریش دابەش بكەن.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هیچ وادەیەك بۆ پێدان یبەشە برنج بە هاوڵاتیان دیاری نەكراوە، چونكە پەیوەند بە بەشی دانەوێڵەوە هەیە.



AM:11:36:17/06/2017