گۆڕان په‌یامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه به یه‌كێتی ده‌دات
بەوتەی سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی شكستیهێناوه‌و پەیامێك ئاراستەی یەكێتی دەكات.
ره‌ئوف عوسمان سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ژیان" ئاشكرایكرد به‌هۆی بوونی دووباڵ له‌ناو یه‌كێتی-دا، رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌دا تاڕاده‌یه‌ك شكستیهێناوه و هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی رێككهوتنامهكهش ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌و حزبه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی نێوانیان جێبه‌جێبكرێت، باری دارایی هاووڵاتیان و بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌ره‌و چاكبون هه‌نگاوده‌نێت.
له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ره‌ئوف عوسمان پشتگیری بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئاشكراكردوه بۆ ئه‌و پرسه، به‌ڵام وتویه‌تی "بڕوامان وایه به‌م كه‌ره‌سته‌یه‌ی ئێستا نایه‌ته‌دی، ئه‌گه‌ر بشیهتهدی ئه‌وا حكومه‌تێكی لاواز و شكستخواردوو ده‌بێت".
هاوكات باسی له په‌رله‌مانی كوردستان كردوه و مه‌رجی كاراكردنه‌وه‌ی بۆ پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم داناوه به‌وپێیه‌ی ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر نه‌درێت، شكستده‌هێنێت.
ره‌ئوف عوسمان سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت "به یه‌كێتیمان وتوه ناكرێت قاچێكتان لێره و قاچێكتان له‌ولا بێت".
PM:12:20:09/07/2017