سپی ناوی سەرۆک و جێگر و سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێردراوی گۆڕان بلآودەکاتەوە
لەو کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٢ ی تەموز لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی سازکرا، سێ هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی سەرۆک و جێگر و سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێردران.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، د. رەوف عوسمان کە پێشتریش سەرۆکی جڤاتی گشتی بوو بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە، هەروەها ساڵح ژاژەڵەیی وەک جێگری سەرۆک و دڵخواز قادریش وەک سکرتێری هەڵبژێردرا.
سەرۆکی جڤاتی گشتی دەبێتەوە یەكێک لە حەوت ئەندامەکەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان.
جڤاتی گشتی ئەنجومەنێکی راوێژکاری بزووتنەوەی گۆڕانە.
PM:12:19:22/07/2017