بەرشەلۆنە داوای یاسایی لەسەر نەیمار تۆمار کرد


ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە داوای یاسایی لەسەر نەیماری هێرشبەری پێشووی یانەکەی تۆمارکردوو داوای بڕی هەشت ملیۆن و نیو یۆرۆی لێ دەکات.

بەرشەلۆنە ئاشکرای کردووە لە ساڵی رابردوو لە کاتی درێژکردنەوەی گرێبەستی نەیماردا دەبوایە ئەو یاریزانە ئەو بڕە پارەیە وەکوو پاداشت بداتە یانە کەتەلۆنیەکە بەڵام تا ئێستا نەیمار ئەو پارەیەی نەداوەو یانەکەش پەنای بردۆتە بەر فیفا بۆ وەرگرتنی بڕی ئەو هەشت ملیۆن یۆرۆیە.



PM:07:07:22/08/2017