مێرد منداڵێک لە قەزای پشدەر بە تۆمەتی دزی دەستگیر دەکرێت و پۆلیسیش دەڵێت "لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە".
ئەمڕۆ شەمە، بەرواری 8ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند "پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر به هاوكاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر مێردمنداڵێكیان به ناوی ( س . س. ش ) ته‌مه‌ن 14 ساڵ، دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ده‌ستگیر كرد كه هه‌ستاوه به دزینی پاره و مۆبایل".
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە "پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و به وته‌ی خۆشی چه‌ند جارێكی تریش له ناو بازاڕ دزی له دوكانه‌كان كردووه".
ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ئەو مێرد منداڵە "به بڕیاری دادگا و به مادده‌ی 444 له یاسایی سزادانی عێراق به‌ند كراوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و خراپی گوزەرانی خەڵک دیاردەی دزیکردن ڕووی لە زیادی کردووە و بەپێی ئاماری پۆلیس ئەم دیاردەیە لەناو مێرد منداڵانیشدا زۆر زیادی کردوە کە پێشتر لەناو منداڵاندا دەگمەن بووە.
ئەمیر حەسەن