بەوێنە..وەزیری بازرگانی پێشووی عێراق لەسەر " گەندەڵی" دەستگیرکرا

وەزیری بازرگانی پێشووی عێراق، عەبدولفەتاح حەمادی بەهاوکاری پۆلیسی ئەنتەرپول و بە تۆمەتی بەگەندەڵی، لە بەیروت دەستگیرکرا.

دەستەی نەزاهەی عێراق لەسەر ئەو پرسە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە کروە" دەستەی نەزاهەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای چاودێرییەکی وورد توانراوە کە ئەو وەزیرە لە لوبنان دەستگیر بکرێت".

لەو راگەیەندنەدا هاتووە رێگەی دەزگای گەڕاندنەوەی تۆمەتبارانی سەربە دەستەی نەزاهە، چەندین بەڵگەنامەی تێوەگلانی عەبدولفەتاح حەمادی وەزیری بازرگانی پێشووی عێراق، دراوەتە پۆلیسی ئەنتەرپولی جیهانی".

بەیاننامەکە باس لەوە دەکات" لە ماوەی ڕابردووشدا چاودێری کراوە کە لە بەریتانیا نیشتەجێ بووە و چەندین جار داوا لەو وڵاتە کراوە ڕادەستی بکات بەڵام ئامادە نەبووە".

دەستەی نەزاهەی عیراق دەشڵێت، عەبدولفەتاح حەمادی وەزیری بازرگانی پێشووی عێراق هەشت دۆسییەی گەندەڵی لەسەرە و  جگە لەوەش دەیان دۆسیییەی کەسانی تر دراوەتە پۆلیسی ئەنتەرپول. 



PM:08:59:10/09/2017